دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دەستیپێکرد
K24 - هەولێر:
دەنگدانی نهێنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد.
بە ئامادەبوونی 277 پەرلەمانتار دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دەستیپێکرد.
هەریەکە لە رێبەر ئەحمەد و عومەر بەرزنجی كشاندنهوهی خۆیان راگەیاند.
هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی پارتی، دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی سیادە پشتگیری خۆیان بۆ لەتیف رەشید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار راگەیاند.
هەروەها یەکێتی جەختی لەسەر کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دووپاتکردەوە.