جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستیپێکرد
K24 - هەولێر:
جیاکردنەوەی دەنگدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (13ی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەری 2022)، بە ئامادەبوونی 277 پەرلەمانتار هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەرێوەجوو.
چاوەڕێ دەکرێت لە گەڕی یەکەمدا هیچ کاندیدێک دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بەدەستنەهێنێت.
هەریەکە لە رێبەر ئەحمەد و عومەر بەرزنجی كشاندنهوهی خۆیان راگەیاند.
هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی پارتی، دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانی سیادە پشتگیری خۆیان بۆ لەتیف رەشید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار راگەیاند.
هەروەها یەکێتی جەختی لەسەر کاندیدکردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دووپاتکردەوە.