خه‌زعه‌لی پیرۆزبایی له له‌تیف ره‌شید ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، قه‌یس خه‌زعه‌لی پیرۆزبایی له هه‌ڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، به سه‌رۆكی نوێی عێراق كرد.
خه‌زعه‌لی له په‌یامێكدا نووسیویه‌تی: پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتنی عه‌بدول له‌تیف ره‌شید بۆ ئه‌و پۆسته ده‌كه‌ین، هیوادارین پرۆسه‌ی سیاسی به پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت كامڵ بكرێت و خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ستپێبكات و شكۆ بۆ ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی بگه‌ڕێته‌وه.