یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی پیرۆزبایی له سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
میری كوه‌یت، نواف ئه‌حمه‌د، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق كرد.
ئاژانسی كونای كوه‌یتی بڵاویكرده‌وه، میری كوه‌یت له په‌یامه‌كه‌یدا وێڕای پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید به سه‌رۆك كۆمار، هیوای سه‌ركه‌وتنی له پێناو چاكه‌ی عێراق و به‌دیهێنانی خواستی گه‌له‌كه‌ی بۆ خواستووه.