باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق په‌یامێكی راگه‌یاند

ئه‌لینا رۆمانۆویسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا
ئه‌لینا رۆمانۆویسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا

K24 – هه‌ولێر:

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، ئه‌لینا رۆمانۆویسكی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق، له‌تیف ره‌شید كرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: چاومان له‌ په‌یوه‌ندی و هاوكاری زیاتره‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌، له‌ نزیكه‌وه‌ كار له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێ ده‌كه‌ین بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌ ژینگه‌ییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی شكستیی یه‌كجاره‌كی داعش.