بهڤیدیۆ...كوردستان24 بێژهرانی شاری ههولێر بهسهر دهكاتهوه
جهلال پهرێشان و سالار جهلال بۆچوونی خۆیان ههیه
بەردەوام لە كاتی بەرێوە چوونی پاڵەوانییەتییە جیھانییەكان چەندان بێژەری كورد لە تیڤییەكان بە شێوەیەكی راستەوخۆ یارییەكان دەگوازنەوە و، تاڕادەیەك توانیویانە بینەری كورد له دەنگ و ھاواری بێژەری عەرەب دووربكەنەوە، ئەگەرچی ئەوان زۆرینەی كاتەكان بینەردەنگیان دەبیستێت، بەڵام لای بەشێكی زۆرلە ھاندەرانی وەرزشی لە باشوری كوردستان.ناسراون، ھەندێكیان ساڵانێكە ئەمه پیشەیانە، ھەندێكیشان، دەنگ و رووخساری نوێن.
جەلال پەریشان یەكێك لەو بێژەرانەی لە كاتی گواستەنەوەی یارییەكان كۆمەڵێك دەستەواژەی تایبەتی خۆی ھەیە، ئهو دەڵێیت: وام لە ھەندێك بینەر كردووە كە تەنھا بۆ بیستنی ئەم وشانە جگە لە ئەو بینەری ھیچ بێژەركی ترنەبن.
پهریشان دهشڵێت: زۆرینەیەكی ھاندەرانی كورد جگە لە زمانی دایك ھیچ زمانێكی تر نازانێت، بۆیه بهردهوام بینەری ئێمە دهبێت، پهریشان جهختی لهوهش كردهوه كە دەبێت لەم ئاستەی ئێستا كە ھەیە باشتربین.
سالارجەلال ئەو بێژەری كە ساڵانێكی دوور و درێژە كاری بێژەری دەكات، ئەوھیچ جیاوازییەك لە نێوان خۆی و بێژەرە عەرەبەكان نابینێت، دەڵێت ئەوان تەنھا دەزگاكانی راگەیاندیان لە ئێمەی كورد پێشكەوتوترە.