له گه‌رمیان سێ چه‌كداری داعش حوكمدران
زیاتر له پێنج ساڵ به‌ند ده‌كرێن
K24 – هه‌ولێر:
دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك / گه‌رمیان سێ چه‌كداری داعش به "پێنج" ساڵ و یه‌ك مانگ حوكم ده‌دات و بۆ به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی بهندییهكهیان، ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی"چاكسازی گه‌وران" ی سلێمانی كران.
په‌یامنێری (كوردستان 24) له گه‌رمیان ڕایگه‌یاند" سێ چه‌كداری سه‌ر به ڕێكخراوی داعش كه به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن ، به‌ناوه‌كانی(ته‌لال عه‌لی قه‌دیر) له دایكبووی ساڵی 1986 و ( عه‌بدوڵڵا عه‌لی قه‌دیر) له دایكبووی ساڵی 1987 و (ئه‌یاد خه‌میس قه‌دیر) له دایكبووی 1986،له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی كه‌ركوك / گه‌رمیان/ سزای "5" ساڵ و یه‌ك مانگ زیندانییان به‌سه‌ردا دراوه، و بۆ به‌سه‌ربردنی سزاكه‌یان، ڕه‌وانه‌ی "چاكسازی گه‌وران" ی سلێمانی كراوون.
ئه‌و سێ چه‌كداره‌ی داعش، له به‌رواری 27/12/2014 له‌لایه‌ن ئاسایشی گه‌رمیان و ئاسایشی كفرییه‌وه له سنوری قه‌زای كفری ده‌ستگیر كرابوون و پاش لێكۆڵینه‌وه و چه‌ندین دانیشتنی دادگا له‌باره‌ی كه‌یسه‌كه‌یان، سه‌ره‌نجام ئه‌مڕۆ دادگا هه‌رسێ كه‌سه‌كه‌ی به مادده‌ی "3" ی تیرۆر حوكمدا و یه‌كی پێنج ساڵ و مانگێك سزای به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاندن.