دوو یاریزان سکاڵا لەسەر یانەی هەولێر تۆمار دەکەن و داوای 875 ملیۆن دینار لە یانەکە دەکەن
K24 - هه‌ولێر:
دوو یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر سکاڵا لەسەر یانەی هەولێر تۆمار دەکەن و داوای 875 ملیۆن دیناری گرێبەستی نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لە یانەکە دەکەن و پارێزەری یانەکەش دەڵێت 'ئەم سکاڵایە و چەند سکاڵایەکی دیکە دەرەنجامی قەرزە کەلەکەبووەکانی پێشووی یانەکەمانن'.
بەپێی نووسراوێک کە لە دادگای وەرزشی سەر بە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرخ لە بەغدا ئاڕاستەی یانەی هەولێر کراوە، بۆ وەرگرتنی گوتەی یانەکە لەبارەی سێ سکاڵای دوو یاریزانی پێشووی یانەکە داوای ئامادەبوونی یانەکە کراوە لە دادگا، کە بڕیاروابوو ئەمڕۆ دووشه‌ممه 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، دانیشتنی دادگاییکردنە لە بەغدا بکرێت.
هەریەکە لە لوئەی سەڵاح و عەلی فائیز سێ سکاڵایان لەسەر یانەی هەولێر تۆمارکردووە و داوای بڕی گرێبەستەکانی پێشوویان دەکەن کە کۆی گشتی پارەی هەر سێ گرێبەستەکەیان دەگاتە 875 ملیۆن دینار. دوو سكاڵایه‌كه‌ی لوئه‌ی سه‌ڵاح له‌سه‌ر گرێبه‌ستی وه‌رزه‌كانی 2013-2014 و 2015-2016 بوون، سكاڵایه‌كه‌ی عه‌لی فائیزیش له‌سه‌ر شایسته داراییه‌كانی گرێبه‌ستی ساڵی 2014ـیه.
رەوەز سەلام خۆشناو، پارێزەری راوێژکار لە بۆردی یاسایی یانەی هەولێر لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 لەبارەی سکاڵای دوو یاریزانەکە گوتی: 'ئەم سکاڵایانە لەلایەن لوئەی سەڵاح و عەلی فائیز لەسەر یانەکەمان تۆمارکراون و پەیوەندی بە قەرزەکانی پێشووی یانەکەمانەوە هەیە، ئەمڕۆ رۆژی دادبینییەکە بوو بەڵام لەسەر داوای ئێمە دادوەر بڕیاریدا دادبینییەکە بۆ رۆژی 31ـی ئەم مانگە دوابخرێت، جگە لەم سکاڵایانه لە دادگاکانی هەولێر و بەغدا چەند سکاڵایەکی دیکەش لەسەر یانەکەمان تۆمارکراون کە پەیوەندی بە گرێبەستەکانی پێشوو و قەرزەکانی پێشووی یانەکەمانەوە هەیە'.
مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هه‌مان شێوه یانه‌ی هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئه‌یوب ئۆدیشۆ، راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه‌وه له فیفا به‌هۆی پێنه‌دانی 395 ملیۆن دینار نرخی گرێبه‌ستی ساڵی 2013ـی راهێنه‌ره‌كه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرا، ئه‌گه‌ر سكاڵایه‌كه‌ی نهكشاندبایهوه یانه‌ی هه‌ولێر مافی به‌شداریكردنی له خولی نایابی عێراق پێنه‌ده‌درا، كه دواتر به‌دانی به‌شێك له‌و قه‌رزه كۆنه ئۆدیشۆ سكاڵاكه‌ی كشانده‌وه.