جۆن كێری: ئێران لە شەڕی دژی داعش رۆڵێكی یارمەتیدەر دەگێڕێ
"لە عێراق ئێمە و ئێران بەرژەوەندییەکی ھاوبەشمان ھەیە"
K24 - ھەولێر
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆڵی ئێران لە عێراق و شەڕی دژی داعش بە "یارمەتیدەر" ناو دەبات.
جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی بەشداریکردنی ئێران لە شەڕی دژی داعش لە عێراق، دەڵێ تاران رۆڵێکی یارمەتیدەر دەگێرێ لە ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ نەهێشتنی ھەڕەشەی داعش لەو وڵاتە.
گوتیشی "ئێران لەو شەڕەدا یارمەتیدەرە نەک زیان بەخش".
ھەروەھا کێری گوتی: "ھەموو کەس دەزانێت ئەمریکا و ئێران کێشەیان ھەیە و ھەردوولاش لە ھەوڵدان بۆ چارەکردنی ئەو کێشانە، بەڵام دەبێ ئەوەش بڵێم کە ئێران لە عێراق، یارمەتیدەر بووە، بۆیە لە عێراق ئێمە و ئێران بەرژەوەندییەکی ھاوبەشمان ھەیە کە ئەویش لە ناوبردنی داعشە".