قوباد تاڵه‌بانی و كونسولی ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسولی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی كولتووری و هونه‌ری، كۆبوونه‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك نووسیوویه‌تی: بۆ پەرەپێدانی چالاکییە کلتووری و هونەرییەکان لە پایتەختی رۆشنبیری، لە هەوڵداین لەگەڵ کونسولخانەی ئەمه‌ریکا پێکەوە کاربکەین.
تاڵه‌بانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: لەگەڵ ئێرڤن هیکس کونسوڵی گشتی ئەمه‌ریکا، تاووتوێی چەند پلان و بیرۆکەیەکمان کرد، لەوانە چۆنییەتی کەڵک وەرگرتن لە پڕۆگرامەکانی ئەمه‌ریکا بۆ پشتگیریکردنی چالاکییە هونەری، کولتووری و دروستکردنی پەیوەندیی لە نێوان هونەرمەندانی کوردستان و ئەمه‌ریکا.