ڤیان ده‌خیل: سه‌رۆك كۆمار پۆستی یه‌كێتییه و پارتی سێ وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
ڤیان ده‌خیل، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند، پۆستی سه‌رۆك كۆمار پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه و پشكی شێری وه‌زاره‌ته‌كان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت.
ڤیان ده‌خیل، له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری كۆكین، هه‌ر لایه‌نێك پۆستی سه‌رۆك كۆماری به‌ركه‌وێت، لایه‌نه‌كه‌ی دیكه پشكی شێری وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رده‌كه‌وێت. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش، كه پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ یه‌كێتی بووه، پارتی له كۆی چوار وه‌زاره‌ت، سێ وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌وێت. وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دیكه‌ش ره‌نگه بۆ یه‌كێتی یان لایه‌نێكی دیكه بێت.
له باره‌ی پشكی سه‌رۆك كۆماره‌وه، ڤیان ده‌خیل جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و پۆسته به ته‌ئكیدی هی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه. له‌و باره‌یه‌وه وتی: ئێمه یه‌كه‌مجار هۆشیار زێباری، كاندیدمان بوو، به‌داخه‌وه له كێبڕكێكه ده‌رچوو، دواتر كاندیدمان رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بوو، تا چركه ساتی كۆتایی و جه‌نابی سه‌رۆك وای به باش بینی، كه ماڵی كورد یه‌ك هێز بێت باشتره، له‌وه‌ی به دوو كاندید بچینه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ر بۆیه ئێمه ده‌نگمان به له‌تیف ره‌شید دا، كه هه‌مووشمان ده‌زانین له یه‌كێتییه و لێدوانی ئه‌وانیش دیار بوو، كه ئه‌وه كاندیدی ئه‌وانه و ده‌رچووه. بۆیه پێگه حكومییه‌كان ده‌بنه پشكی پارتی.
له باره‌ی وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان و پشكی پارتی و داواكارییه‌كانی له باره‌ی پۆسته‌كان، ڤیان ده‌خیل روونیكرده‌وه، پارتی سێ كاندیدی ده‌بێت بۆ سێ پۆسته‌كان. پێنج وه‌زاره‌تی سیادی هه‌ن، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری و نه‌وت، سوننه و شیعه ده‌یبه‌ن، دوو وه‌زاره‌ت ده‌مێننه‌وه ده‌ره‌وه و دارایی، ئێمه ده‌زانین، سوودانیی رایگه‌یاندووه، سێ وه‌زاره‌تم ده‌وێت كه دارایی و كاره‌با و ته‌ندرووستین و كاندیدی خۆم تێیاندا داده‌نێم، واته له سیادییه‌كان ته‌نیا ده‌ره‌وه ماوه و له سه‌دا نه‌وه‌د پشكی پارتییه.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، له‌تیف ره‌شید، وه‌ك سه‌رۆك كۆماری نوێی عێراق له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبژێردرا و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی راسپارد بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق.