بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت ستراتیجی وەرچەرخانی دیجیتاڵی رادەگەیەنرێت
K24 – هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی ئۆکتۆبەر، کاتژمێر 10:00، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستراتیجی وەرچەرخانی دیجیتاڵی رادەگەیەندرێت.
وەك لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتدا هاتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ هەموو دانیشتوانی هەرێم.
حکومەتی هەرێم سوورە لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەم خزمەتگوزارییانە بەردەست و ڕوون بن. لایەنێکی گرنگی ئەم کارە بریتییە لە تێهەڵكیشکردنی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان.
ئەم هەواڵە نوێ دەکرێتەوە ...