بۆ منداڵانى باكوور مه‌له‌وانگه‌كان ده‌كرێن به خۆڕايى
دەخوازن ئەو سێ مانگە بە خۆشی و لە كەش و ھەوایەكی ئارام و دوور له ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپا و هێرشى هێزه ئه‌منييه‌كان ژيان بەسەر بەرن.
K24 – هه‌ولێر:
لەگەڵ گۆڕانی كەش و ھەوا و كۆتاییھاتنی وەرزی خوێندن، منداڵانی باكووری كوردستان دەخوازن ئەو سێ مانگە بە خۆشی و لە كەش و ھەوایەكی ئارام و دوور له ئۆپراسيۆنه‌كانى سوپا و هێرشى هێزه ئه‌منييه‌كان ژيان بەسەر بەرن.
لە شاری ره‌ھای باكووری كوردستان مەلەوانگەكان لە لایەن شارەوانییەوە بۆ منداڵان بە خۆڕایی کران و منداڵان لەو مەلەوانگانە كاتی زۆر خۆش بەسەر دەبەن.