ڤیدیۆ: تێكشكاندنی هێرشێكی به‌رفراوانی داعش
زۆربه‌ی چه‌كداره‌كان كوژراون و ئۆتۆمبێله‌كانیان سوتێنراوه
K24 – هه‌ولێر:
چالاكوانان، ژماره‌یه‌ك وێنه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ڕایانگه‌یاندووه" كه هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانی هۆزه‌كان، لهعامریهی فه‌لوجه هێرشێكی به‌رفراوانی چه‌كدارانی داعشیان تێكشكاندووه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك به میدیایه‌كی ناوخۆیی عێراقی ڕاگه‌یاندووه" چه‌كدارانی داعش هێزێكی زۆریان كۆكردووه‌ته‌وه و په‌لاماری ناوچه‌ی (عامریه‌ی فه‌لوجه) یان داوه، به‌ڵام هێرشه‌كه‌یان تێكشكێنراوه.
به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كه له فه‌لوجه هه‌ڵاتبوون، خۆیان كۆكردووه‌ته‌وه و هێرشێكی به‌رفراوانیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی هۆزه‌كانی ناوچه‌كه‌وه هێرشه‌كه تێكشكێنراوه.
به قسه‌ی چالاكوانه‌كان بێت، نزیكه‌ی 450 ئۆتۆمبێل و چه‌كداری داعش له‌و هێرشه‌دا به‌شدار بوون، و سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كان تێكشكێنراون و چه‌كداره‌كانیش كوژراوون.




