له‌باره‌ی دیارنه‌مانی 3.7 ترلیۆن دینار ژماره‌یه‌ك به‌پرسی ئێستا و پێشووی حكومه‌تی عێراق بانگهێشتی په‌رله‌مان كران

K24 - هه‌ولێر:
له په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی دیارنه‌مانی 3.7 ترلیۆن دیناری عێراق له بانكی رافیده‌ین لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئێستا و پێشووی حكومه‌تی عێراق كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، خالید سه‌لیم رێكانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بوونی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی دیارنه‌مانی 3.7 ترلیۆن دیناری عێراقی له بانكی رافیده‌ین لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق و وه‌كیلی پێشووی وه‌زاره‌ته‌كه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی رافیده‌ین و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له ده‌سته‌ی باجی بانكی رافیده‌ین كرد.
خالید سه‌لیم رێكانی گوتی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئیحسان عه‌بدولجه‌بار رایگه‌یاند، پرسی دزینی 3.7 ترلیۆن دیناره‌كه به‌هه‌ماهه‌نگی بووه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی ده‌سته‌ی باجی بانكه‌كه و له چه‌ند رۆژی به‌دوای یه‌كدا ئه‌و كاره ئه‌نجامدراوه.
دووپاتیشیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وكه‌دا بڕیاردرا له‌سه‌ر پێكێهنانی لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه كردن له دیارنه‌مانی ئه‌و بڕه پاره‌یه له بانكی رافیده‌ین و هه‌ر كاتێك لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ته‌واوكرد، راپۆرته‌كه‌یان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن.