به‌حره‌ين هه‌شت هاووڵاتى شيعه‌ له‌ مافى هاووڵاتيبوون داماڵى

بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئێران, بەحرەین مافی ھاووڵاتیبوونی لە ھەشت هاووڵاتى شيعه‌ وەرگرتەوە.

K24 – هه‌ولێر:

بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئێران, بەحرەین مافی ھاووڵاتیبوونی لە ھەشت هاووڵاتى شيعه‌ وەرگرتەوە.

دادگایەكی بەحرەین بە تۆمەتی سیخوڕیكردن بۆ ئێران و چالاكی لە گرووپە تیرۆریستییەكان، مافی ھاووڵاتیبوونی لە هه‌شت هاووڵاتى ئاينزا شيعه‌ وەرگرتەوە و شەش كەسیان بە زیندانی ھەتاھەتایی و دووكەسیشیان بە 15 ساڵ زیندانی حوكم دران.

ھەفتەی رابردووش، حكوومەتی بەحرەین بە تۆمەتی پروپاگەندە و توندوتیژی و نانەوەی دووبەرەكی، مافی ھاووڵاتیبوونی لە عیسا قاسم، رێبەری شیعەكان لە بەحرەین وەرگرتەوە و كاردانەوەی توندی كۆماری ئیسلامی ئێرانی لێكەوتەوە.

بەحرەین ، كۆماری ئیسلامی ئێران بە دەستێوەردان لە وڵاتانی ناوچەكە و یارمەتی سەربازی و ماڵی گرووپە توندڕەوەكان تۆمەتبار دەكات.