مه‌سرور بارزانی: ستراتیژی وه‌رچه‌رخانی دیجیتاڵی بنه‌مای بنیاتنانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستانه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ستراتیژی وه‌رچه‌رخانی دیجیتاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه له بابه‌ته هه‌ره له پێشه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (19ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022)، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ستراتیژی وەرچەرخانی دیجیتاڵی راگه‌یه‌ندرا.
له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی: ستراتیژی وه‌رچه‌رخانی دیجیتاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه له بابه‌ته هه‌ره له پێشه‌كانی ئه‌م كابینه‌یه، بۆ درووستكردنی ژێرخانێكی ئابووری به‌هێز، كه ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری پێشخستنی هه‌موو كه‌رته‌كانی دیكه بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته رێگه‌یه‌كیش بۆ خێراتر كردن و باشتركردنی هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
The Digital Transformation Strategy is the foundation of Kurdistan's #GovTech future, here's why. https://t.co/ahHqavUj56 pic.twitter.com/KbsXOMJsm2
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) October 19, 2022