مه‌سعوود حه‌یده‌ر: دانانی له‌تیف ره‌شید به سه‌رۆك كۆمار بڕیاری مه‌رجه‌عیه‌تی سیاسی كوردستان سه‌رۆك بارزانی بوو
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری سه‌رۆك بارزانی، مه‌سعوود حه‌یده‌ر، رایگه‌یاند، فراكسیۆنی یه‌كێتی له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ده‌نگیان به به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح دا، له‌تیف ره‌شید، راسته یه‌كێتیی بووه و ئاوه‌ڵزاوای مام جه‌لاله، به‌ڵام بڕیاری دانانی له‌تیف ره‌شید به سه‌رۆك كۆمار بڕیاری مه‌رجه‌عیه‌تی سیاسی كوردستان سه‌رۆك بارزانییه‌وه بوو و پارتی ده‌نگی پێدا.
مه‌سعوود حه‌یده‌ر، وتیشی: راستییه‌ك هه‌یه، كه گرنگ بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئیراده‌ی كوردیی دیاری كرد، كێ ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار. ئه‌وه‌ش به لای جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌موو شتێك گرنگتره، كه ئه‌زموونی 2018 دووباره نه‌كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: له‌تیف ره‌شید، پشكی یه‌كێتییه، به‌ڵام جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ئه‌و بڕیاره‌ی دا، كه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی كورد بكات.
سه‌باره‌ت به به‌شداربوون له حكومه‌ت، وتی: ته‌نیا پارتی و یه‌كێتی به‌شداری له پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن، %20ی پۆسته وه‌زارییه‌كان بۆ كورد دانراون، كه ئه‌وانیش بریتین له وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و داد و ژینگه بۆ كورد دانراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كرێت، شه‌ممه‌ی داهاتوو ره‌نگه هه‌موو كابینه‌كه ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درێت، به گشتیی نیوه‌ی زیاتری كابینه‌كه‌ی ده‌نگی پێ ده‌درێت.
مه‌سعوود حه‌یده‌ر، جه‌ختیكرده‌وه، ئیراده‌ی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان گرنگه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان پاشگه‌ز ببنه‌وه له‌و تێگه‌یشتنانه‌ی كراون، سه‌رۆك وه‌زیرانیش ناتوانێت جێبه‌جێیان بكات.
له باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی مه‌سعوود حه‌یده‌ر، وتی: رێككه‌وتنی نووسراو كراوه، واژووی له‌سه‌ر كراوه، له رێككه‌وتنه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و پایانه كراوه‌ته‌وه، كه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر كردوونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش ته‌وافق و ته‌وازن و شه‌راكه‌ته.