نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه‌ی شه‌هيد زوهێر محەممەد فایەق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید زوهێر محه‌ممه‌د فایه‌ق كرد له هێزه‌كانى كۆماندۆى كوردستان، كه دوێنێ له كاتى راپه‌راندنى ئه‌ركه ئه‌منييه‌كاندا له ناوچه‌يه‌كى گه‌رميان له ئه‌نجامێكى كارێكى تيرۆرستيدا شه‌هید بوو.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: تيرۆر هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له ئارامى و ئاسايش ده‌كات، بۆيه پێويسته هاريكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌كى تۆكمه‌تر له‌نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كاندا هه‌بێت.
ده‌قی پرسهنامهكه
پرسه سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو شه‌هيد نه‌قيب زوهێر محەمەد فایەق له هێزه‌كانى كۆماندۆى كوردستان ده‌كه‌م كه دوێنێ له كاتى راپه‌راندنى ئه‌ركه ئه‌منييه‌كاندا له ناوچه‌يه‌كى گه‌رميان له ئه‌نجامێكى كارێكى تيرۆریستيدا گيانى له ده‌ست دا و شه‌هيد بوو.
له خواى مه‌زن داواكارم گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به هه‌مووان ببه‌خشێت. هه‌روه‌ها هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ فه‌رمانده ئاكام عومه‌ر، فه‌رمانده‌ى هێزى كۆماندۆى كوردستان و هاوڕێيانى ده‌خوازم كه له ئه‌نجامى ئه‌و كاره تيرۆرستييهدا بريندار بوون و به‌داخه‌وه برينى هه‌ندێكيان سه‌خته.
دووپاتى دهكهينهوه كه تيرۆر هێشتا مهترسييهكى راستهقينهيه و هه‌ڕه‌شه‌ى جددى له ئارامى و ئاسايش ده‌كات، بۆيه پێويسته هاريكارى و هه‌ماهه‌نگييه‌كى تۆكمه‌تر له‌نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كاندا هه‌بێت به‌تايبه‌تيش له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور تا بتوانين پێكه‌وه کاراتر به‌ره‌نگارى تيرۆر و چه‌كدارانى داعش ببينهوه و به هاوكاريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى يه‌كجارى له‌ناو ده‌برێن.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/10/20