ڤیدیۆ: ناحیه‌یه‌كی دیكه كۆنترۆڵكرا
شه‌ڕێكی قورس له نێوان هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانی داعش له چوار ڕێیانی شڕگات به‌ڕێوه ده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی جه‌نگی عێراقی ڕایگه‌یاندووه، هێزه‌كانی عێراق،كه‌مێك پێش ئێستا ناحیه‌ی (ته‌لول باج) یان له قه‌زای شڕگات كۆنترۆڵكردووه.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی شانه‌ی جه‌نگی عێراقی، ئێستا ئه‌و ناحیه‌یه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌رهێنراوه و هێزه عێراقییه‌كان له قه‌زای (شڕگات) نزیكبوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا زانیاری زیاتری له‌باره‌ی پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه،هێزه‌كانیان ناوچه‌ی "ته‌لول باج و چوارڕێیانی شڕگات" یان كۆنترۆڵكردووه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا هاتووه" ئێستا هێزه‌كانی عیراقی له بنكه‌ی سه‌ربازی ناحیه‌ی " گه‌یاره" نزیكبوونه‌ته‌وه و ئه‌و ڕێگایه‌ی "شڕگات و بێجی" به‌یه‌ك ده‌به‌ستێته‌وه و به‌ره‌و موسڵ ده‌ڕوات كه‌وتووه‌ته ژێر كۆنترۆڵی هێزه عێراقییه‌كانه‌وه،و له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی داهاتوودا ئه‌و ڕێگایه ڕۆڵێكی گرنگی ده‌بێت له هاتوچۆ و هێنانی كه‌ل و په‌لی سه‌ربازی بۆ پاڵپشتی هێزه‌كان.
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق باسی له ڕزگاركردنی ژماره‌یه‌ك گوندی ناوچه‌ی "شڕگات" كۆژرانی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداری داعشی له‌و ناوچه‌یه كردووه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له باكوری تكریت و باشوری موسڵ ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان، له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه ده‌ستیپێكردووه، و تا ئێستا چه‌ندین گوند و ناحیه له‌و ناوچانه‌دا كۆنترۆڵكراوون .