په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق درێژكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا، بۆ بڕیاردان لەسەر پێشنیازه‌بریارێكی حکومەتی وڵاتەکەی، تایبەت بە درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق كۆبووه‌وه، بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی دا، کە کۆتایی ئەم مانگە ماوه‌كه‌ی بەسەردەچێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (21ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، سه‌باره‌ت به پرسی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی سووپای وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، كۆبووه‌وه و بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، تاكو كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2023 دا.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌ڵمانیا، پشتڕاستی هه‌واڵه‌كه‌ی كرده‌وه، كه تاكو ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023، 500 راوێژكاری سه‌ربازییان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌مێننه‌وه، كه زۆربه‌یان له‌هه‌رێمی كوردستانن.
پێشتر حکومەتی ئەڵمانیا پێشنیازی کردبوو، بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان له شەڕی دژی داعش و جێگیركردنی سەقامگیریی وڵاته‌كه‌یان، نزیکەی 500 راوێژکاری سەربازیی، تاکو 31ی تشرينى یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023 لە هەرێمی کوردستان و عێراق بمێننەوە.
رۆژی یه‌كشه‌ممه (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، کلاوس شترایشەر، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هه‌ولێر، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاندبوو، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد، ئه‌ركی سه‌ربازی سوپای ئه‌ڵمانیا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان درێژبكاته‌وه. كه خۆی له ئه‌ركی راوێژكاری و راهێنانی سه‌ربازی ده‌بینێته‌وه.
زیاتر گوتبووی، ئه‌ڵمانیا كاری باشیكردووه له هاوكاریكردنی هێزه عێراقییه‌كان و پێشمه‌رگه بۆ سه‌قامگیری و بنیاتنانه‌وه‌ی خۆیان، سوپای وڵاته‌كه‌شی به هاوبه‌شێكی راسته‌قینه بۆ ئه‌و هێزانه وه‌سفكرد.