ئه‌و گه‌نجه‌ی نارنجۆكێكی هه‌ڵدابووه ماڵێكه‌وه ده‌ستگیركرا
K24 – هه‌ولێر:
ئاسایشی هه‌ولێر، ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركرد، كه شه‌وی 16-17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2022، له گه‌ڕه‌كی زانایانی شاری هه‌ولێر نارنجۆكێكی هه‌ڵدابووه ماڵێكه‌وه و به‌و هۆیه‌وه كه‌سێك به سووكی بریندار بوو.
سه‌باح خدر، گوته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، تیمه‌كانمان لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیان كرد و گومانلێكراوێك ده‌ستگیركرا، كه پێشتر كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كوڕی ئه‌و ماڵه هه‌بووه، دواتر له لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتردا ده‌ركه‌وت، گومانلێكراوه‌كه بێ تاوانه و ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه كوڕی خاوه‌ن ماڵه‌كه‌یه.
وتیشی: كوڕی ماڵه‌كه ده‌ستگیر كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه و دانی به تاوانه‌كه‌دا ناوه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی به گومانی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه پێشتر ده‌ستگیر كرابوو، ئازاد كرا و گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو ماڵی خۆی.



