به درێژایی سنووری عێراق – ئێران 25 ملیۆن مینی چێندراو هه‌ڵنه‌گیراونه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوێكی تایبه‌ت به پرسی ژینگه له عێراق بڵاویكرده‌وه، 3 ملیار مه‌تر دووجا خاكی عێراق به مینی چێندراو داپۆشراوه، كه ده‌كاته پتر له 25 ملیۆن مینی چێندراو.
روانگه‌ی عێراقی سه‌وز، كه تایبه‌ته به پرسه ژینگه‌ییه‌كان، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، تێچووی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌ك مینی چێندراو، 300 تا 1000 دۆلاره.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چوار رێكخراوی بیانی ( نه‌روێژی، دانیماركی و به‌ریتانی) كاری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له عێراقدا ده‌كه‌ن.
روانگه‌ی عێراقی سه‌وز جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له مینی چێندراو بێبه‌ش نیین، به‌ڵام له باشووری عێراق رێژه‌كه به‌رزتره، كه له سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن مین له به‌لژیكا، رووسیا و چین هاورده ده‌كرا.
له سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن، عێراق 8 ساڵ جه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێران (1980 – 1988) به‌ڕێكرد، كه درێژترین جه‌نگی سه‌ده‌ی بیسته‌م بوو، به هۆیه‌وه تاران و به‌غدا ملیۆنه‌ها مینییان له‌سه‌ر سنووره‌كاندا له دژی یه‌كتردا چاند، دواجار به قوربانییه‌كی زۆری ماددی و مرۆیی جه‌نگه‌كه به كۆتاهات، تائێستاش كاریگه‌رییه‌كانی وه‌ك باجێكی قورس له‌ئه‌ستۆی ئێران و عێراق ماوه‌ته‌وه.
ئاماری قوربانییه‌كان به‌مشێوه‌یه بوو:
730000 كوژراوی ئێرانی 340000كوژراوی عێراقی
1200000برینداری ئێرانی 700000برینداری عێراقی
2000000ئاواره‌ی ئێرانی 400000 ئاواره‌ی عێراقی
45000 دیلی ئێرانی 70000 دیلی عێراقی
خه‌رجی عێراق بۆكڕینی چه‌ك 159 ملیار دۆلار بوو، له‌به‌رامبه‌ردا ئێران 69 ملیار دۆلاری بۆكڕینی چه‌ك خه‌رجكرد.