بەهۆی قەیرانی قەرزەوە شەپۆڵی کۆچبەری بەرەو ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە

كۆچی نایاسایی سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌
كۆچی نایاسایی سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

رێکخراوی داد و گەشەپێدان بۆ مافی مرۆڤ پێشبینی دەکات شەپۆلی کۆچی نایاسایی بەرەو ئەوروپا دەستپێبکاتەوە.

رێكخراوه‌كه‌، هۆکارەکەی بۆ بەردەوامی بەرزکردنەوەی نرخی سوو لە ئەمه‌ریکا و درێژەکێشانی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا و هەروەها بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێنێتەوە.

روونیكردووه‌ته‌وه‌، لە هەریەکە لە میسر و لوبنان و تونس و مەغریب، هەروەها چەند وڵاتێکی دیکە کە کێشەی بێکاری هەیە.

رێکخراوی داد و گەشەپێدان بۆ مافی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئەگەر سندووقی نەختینەی نێودەوڵەتی هاوکاری ئەو وڵاتانە نەکات کە قەرزی زۆریان لەسەر کەڵەکە بووە بەتایبەت وڵاتە تازە گەشەسەندووەکان، ئەوا پێشبینی دەکەن جارێکی دیکە کۆچی نایاسایی بەرەو ئەوروپا دەستپێبکاتەوە.

هه‌روه‌ها هۆشداری لە بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەدات، بە تایبەت لە میسر، لوبنان، مەغریب، لیبیا، سودان، جەزائیر و عێراق، کە مەترسی دەکرێت بەهۆیەوە جارێکی دیکە شەپۆلی کۆچبەری لەلایەن گەنجانەوە بەرەو ئەوروپا دەستپێبکاتەوه‌.