لايه‌نه سياسييه‌كان له باره‌ى ريفراندۆمه‌وه راى جياوازيان هه‌يه
یەکگرتووى ئیسلامیش دۆخی ئێستا بۆ ریفراندۆم به گونجاو ده‌زانێت.
K24 – هه‌ولێر:
پرسى ریفراندۆم و سەربەخۆیی راى جیاوازى لە نێوان لایه‌نە سیاسییەکان لێكه‌وتووه‌ته‌وه، بزووتنەوەى گۆڕان پێیان وایە ئێستا کاتى ریفراندۆم نییە، ئەندامێکى ئه‌نجوومه‌نی نوێنەرانى عێراقى ئەولایەنەش پێيوایە، پێویستە لە ئێستادا پەیوەندیيەکان لەگەڵ بەغداد ئاسایی بكرێنه‌وه، یەکگرتووى ئیسلامیش دۆخی ئێستا بۆ ریفراندۆم به گونجاو ده‌زانێت.
لیژنەیەکى هاوبەشى یەکێتى نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چەند رۆژیک لە بەغدا بوون و لەگەڵ چه‌ند لایەنێكى عێراقى کۆبوونەوە، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له میدیاكاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه لە زۆربەى کۆبوونەوەکانیاندا، باسى یەک پارچەى خاکى عیراقیان كردووه و بەلایەنە عێراقیەکانیان وتووە کە کورد ریفرامدۆم ناکات ئەوەش، ئەو دوولایەنەى رووبەڕووى ڕەخنەى توندکردووه‌ته‌وە.