كهركووك دووهم پارێزگاى عێراقه له رووى لهخۆگرتنى زۆرترين ئاوارهوه
لەکەرکووک نزیکەی 135 ھەزار خێزانی ئاوارەی عەرەب بوونیان ھەیە، بەجۆرێک لە ریزی دووەم پارێزگاکانی عێراقدا ھاژمار دەکرێت لە وەرگرتنی ئەو رێژە ئاوارەیە.
K24 – ههولێر:
لەکەرکووک نزیکەی 135 ھەزار خێزانی ئاوارەی عەرەب بوونیان ھەیە، بەجۆرێک لە ریزی دووەم پارێزگاکانی عێراقدا ھاژمار دەکرێت لە وەرگرتنی ئەو رێژە ئاوارەیە.
بەشێک لەو خێزانە ئاوارانە لەدوای ساڵی 2003ەوە نیشتەجێن لەو شارە و تا ئێستا نەگەڕانەتەوە بۆ ناوچەکانیان کە ئێستا بەشێکی رزگارکراوە لە داعش.
بەوپێیەی کەرکووک ناوچەیەکی جێ ناکۆکی نێوان حکومەتی ناوەندی عێراق و ھەرێمی کوردستانە و بەمادەی سەدوچل چارەنووسی یەکلای دەکرێتەوە کە یەکێک لەقۆناغەکانی ئەو مادەیە، راپرسییە بۆیە گومان دەکرێت کە ئامانجی سیاسی لەپشت ھاتنی ئەو رێژە ئاوارەیەوە ھەبێت بۆ شارەکە.