ئێران سنوورى ههرێمى كوردستانى بهزاندووه
ئێران لە گوندی كانی سێڤی سەربە شارەدێی ناڵپارێزی نزیك شارۆچكەی پێنجوێن، سنووری ھەرێمی كوردستانی بەزاندووە
K24 – ههولێر:
ئێران لە گوندی كانی سێڤی سەربە شارەدێی ناڵپارێزی نزیك شارۆچكەی پێنجوێن، سنووری ھەرێمی كوردستانی بەزاندووە و زیانیشی لە ھاووڵاتیان داوە و بژێوی ژیانیان لەسەر کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵ دارییە. ئەوان نیگەرانن لەوەی کە ژیانی خۆیان و ئاژەڵەکانیان لە مەترسیدایە بەهۆی مینڕێژکردنی ناوچەکەیان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.