چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا له‌باره‌ی كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی پارتی روونكردنه‌وه‌ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی 14ی خۆی راگه‌یاند و به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و حزبه‌ش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، سه‌رجه‌م كاره‌كانی لیژنه‌ی دیاریكردنی نوێنه‌رایه‌تی و لۆجستی به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هاتووه، هه‌روها باس له كۆنفرانسه ناوخۆییه‌كانی ئۆرگانه‌كانی پارتی له دوای كۆنگره ده‌كات.
چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی سه‌نته‌ری دیراساتی پارتی له‌میانی به‌شداریكردن له باسی رۆژی كوردستان24، باسی له دواهه‌مین ئاماده‌كارییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی 14.
به‌رپرسی سه‌نته‌ری دیراساتی پارتی روونیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (24ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجامدا و رۆژی 3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، دیاریكرد بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی 14 له شاری دهۆك.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره، چنا سه‌عد عه‌بدوڵڵا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه به به‌شداری زیاتر له 800 ئه‌ندام كۆنگره‌ی 14 ده‌به‌سترێت كه زیاتر له 560 نوێنه‌ریان به هه‌ڵبژاردن له رێگه‌ی كۆنفڕانسه‌كانه‌وه، بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره دیاریكراون.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی پارتی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كۆنگره‌ی 14ی پارتی له دۆخێكی جیاوازتر له كۆنگره‌كانی پێشووتری پارتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌هۆی زیاتر فراوانبوونی پارتی له رووی رێكخستن و به‌هێزیی، هه‌روه‌ها گۆڕانكاری له خه‌باتی سیاسی له وڵاتی خۆیدا وه‌ك گه‌وره‌ترین و جه‌ماوه‌ریترین پارتی سیاسی له كوردستان و عێراقدا.
زیاتر گوتی، دوای 76 ساڵ له ته‌مه‌نی سیاسی و له هه‌رێمێكی ئازاد‌دا كه پارتی خۆی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته، زه‌مینه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی 14 له بارتره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره 100% ده‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی خۆی سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری لیژنه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كات.
چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی به‌ستنی كۆنگره‌ی پارتی كرده‌وه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی شه‌رعییه‌تی یاسایی، كاری حزبی و رێكخستنی ئۆرگانه‌كانی حزب، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، پارتی ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌دا، به‌رنامه‌ڕێژی بكات و به تێڕوانین و به‌رنامه‌ی نوێوه پلان بۆ ئاینده دابڕێژێت.
سه‌باره‌ت به پرسی هاتنه پێشوه‌ی كادری نوێ بۆ سه‌ركردایه‌تی، به‌رپرسی سه‌نته‌ری دیراساتی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له دوای راپه‌ڕێنه‌وه له كۆنگره‌كانی 11 بۆ 13، هه‌میشه پارتی خوێنی نوێی هێناوه‌ته پێشه‌وه و پشتیوانی له تێكهه‌ڵكێشكردنی ئه‌زموونی سه‌ركرده و كادره‌كانی پێشوو و خوێنی نوێی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هێز و گڕوتین به ئۆرگانه جیاوازه‌كانی حزب بدات.
رێژه‌ی ئافره‌تان له كۆنگره و سه‌ركردایه‌تی نوێی پارتی، به‌شێكی دیكه‌ی باسی رۆژ بوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسی سه‌نته‌ری دیراساتی پارتی و رایگه‌یاند، له كۆنگره‌ی پێشوودا، به پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی كۆتای ئافره‌تان بۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دانرا و له ئێستاشدا خه‌بات ده‌كه‌ن بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و میكانیزمه و زیاتركردنی ئه‌و رێژه‌یه. كه پێشتریش بڕیاردراوه %25ی ئەندامانی ئه‌م کۆنگرەیه دەبێت ئافرەت بن.
له‌باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و پرۆگرامی پارتیشه‌وه، چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا دووپاتیكرده‌وه كه له كۆنگره‌دا پارتی به له‌به‌رچاوگرتنی پێداویستی رێكخراوه‌یی و تێڕوانینی بۆ ئایینده و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیكردن و په‌یوه‌ندییه‌كانی له ئاستی ناوخۆ، ناوچه‌یی و جیهان خۆی نوێده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی سه‌نته‌ری دیراساتی پارتی گوتیشی، به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌و و نه‌ریتی كاری حزبی پارتی، له‌دوای كۆنگره‌ی 14، كۆنفڕانسه ناوخۆییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ئۆرگانه‌كانی حزب ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌گه‌ر هاتوو هیچ گۆڕانكارییه‌ك له په‌یڕه‌و سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته له كۆنگره‌دا ئه‌نجام نه‌درێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (24ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی، بڕیاریدا رۆژی 3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022، دیاریكرد بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی 14 له شاری دهۆك.