شه‌ش رفێندراوی دیكه‌ی ئێزیدیی رزگاركران

K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی، رزگاركردنی 6 رفێندراوی دیكه‌ی ئێزیدیی ژێر ده‌ستی داعشی راگه‌یاند، كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 بۆ 24 ساڵیدایه و له هه‌ردوو ره‌گه‌ز پێكهاتوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی، رزگاركراوان بریتین له، سه‌وسه‌ن حه‌سه‌ن حه‌یده‌ر له‌دایكبووی 1998، رۆزا ئه‌مین به‌ره‌كات له‌دایكبووی 2002، وه‌فا عه‌لی عه‌باس له‌دایكبووی 2001، مازن جردۆ خه‌ڵه‌ف له‌دایكبووی 2007، رۆسیتا حه‌جی باجۆ له‌دایكبووی 2006 و جانێ زیاد حه‌یده‌ر له‌دایكبووی 2007.
رۆژی سێی ئابی 2014، تیرۆریستانی داعش ھێرشیانکردە سەر قەزای شنگال رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆری کوردی ئێزدی کوژران و برینداربوون، ھەروەھا ژمارەیەکی دیکەیش ئاوارەبوون و ناوچه‌كانیان وێرانكران.
ئەمە وێڕای ئەوەی هه‌زارانی دیکەیش رفێندران، کە تا ئێستا چارەنووسی ژمارەیەکی زۆریان نادیارە.