پارتى و گۆڕان يه‌كدى به‌ هه‌بوونى غروورى سياسى و كه‌له‌ره‌قى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن

ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیش رەتیدەکاتەوە پارتی تووشی غرووری بووبێت و پێی وایە پارتی ھەست بە بەرپرسیارێتی دەکات.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d5385e25-fa5f-483a-87cf-4c7eb0984235/PDK%20w%20Goran%20xrwriw%20kalaraqi.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

لێپرسراوی ژووری سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان رايگه‌ياند، غروری پارتی دیموکراتی کوردستان وایکرد پەرلەمان لەکار بکەوێت و بێ گوێدان بە بنەما و رێککەوتنەکان وەزیرەکانی گۆڕانی لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوورخستنەوە، ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیش رەتیدەکاتەوە پارتی تووشی غرووری بووبێت و پێی وایە پارتی ھەست بە بەرپرسیارێتی دەکات.

زۆر جار بەشێک لە لایەنەکانی باشووری کوردستان ئەوانەی تا ئێستاش رۆڵی نێوەندگیر دەبینن لە نێوان پارتی و گۆڕان، پارتی بە حزبێکی غرورو گۆڕانیش بە کەلەرەق ناو دەبەن.

بزوتنەوەی گۆڕان، رەتیدەکاتەوە کەلە رەق بن، ئەوان خۆیان بە غەدر لێکراو دەزانن، پێشیان وایە ئەگەر پارتی لە چەند مانگی رابردوو بە مەرجەکانی ئەوان رازی بووایە، ئێستا گۆڕان و پارتی ناویان بە غروورو کەلە رەق نەدەھێندرا.

لە ھەشت مانگی رابردوودا مەرجی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پارتی گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانیان بوو لە حکومەتی ھەرێم، چەند جارێکیش چ بە لێدوان چ بە بەیاننامەی رەسمی ئاراستەی پارتی کرا، لە بەرامبەردا پارتی ھەموو كۆبوونەوەوە و گفتوگۆیەکی بە مەرجی لەگەڵ بزووتنەوەکە رەتکردەوە.