سامى يوسف ستايشى ئازايه‌تى پێشمه‌رگه ده‌كات
هه‌ر له منداڵييه‌وه هه‌ستێكى تايبه‌تى بۆ كورد هه‌يه و ئاشناى ميوزيك و هونه‌رى كوردييه
K24 – هه‌ولێر:
له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24، هونه‌رمه‌ندى جيهانى هونه‌ر و ميوزيكى ئيسلامى سامى يوسف رايگه‌ياند، هه‌ر له منداڵييه‌وه هه‌ستێكى تايبه‌تى بۆ كورد هه‌يه و ئاشناى ميوزيك و هونه‌رى كوردييه و ستايشى ئازايه‌تى پێشمه‌رگه‌شى كرد كه رووبه‌ڕووى داعش بووه‌ته‌وه.
باوكم له مهاباد ده‌ژيا و من له منداڵييه‌وه ئاشناى زمان و هونه‌رى كورديى بووم و له قوتابخانه بووم هه‌ستێكى تايبه‌تم بۆ كورد هه‌بوو. هاوڕێى منداڵيم هه‌بوون كورد بوون و ده‌مويست هاوكارى و پشتيوانيان بكه‌م و من نزيكم له كورد.
سه‌باره‌ت به دره‌نگ كه‌وتنى له وتنى گۆرانى ئاينيى به زمانى كورديى، سامى يوسف گوتى: داواى لێبوردن ده‌كه‌م كه ئه‌گه‌ر دره‌نگ گۆرانيم به كورديى وتبێت و هۆكاره‌كه‌ى سياسى نه‌بووه و ته‌نيا پرسێكى هونه‌رى بووه.
گوتيشى: ئه‌و گۆرانييهى به كورديى تۆمارم كردووه، به‌شێكه له ئه‌لبوومى به‌ره‌كه و ئامانج ئه‌وه بوو خه‌ڵكى موسڵمان ئاشنا بكه‌ين به ميوزيكى نه‌ريتى ته‌سه‌وف و هه‌موو زمانه‌كان كۆبكه‌مه‌وه و به بۆچوونى من ئه‌وه سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره بوو، بۆ ئه‌وه‌ش چوومه زۆر ناوچه و دوو گۆرانى كورديم وتووه.
له باره‌ى سه‌ركه‌وتن و بهرگرييهكانى هێزى پێشمه‌رگه له دژى داعش، سامى يوسف گوتى: پێويسته رێزێكى تايبه‌ت دانێين له باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى قوربانى ده‌ده‌ن له به‌رامبه‌ر داعش. ئه‌و ئازايه‌تى و جوانمهردييهى پيشانى ده‌ده‌ن له دژى داعش جێگه‌ى ستايشه.
هه‌روه‌ها گوتى: سڵاو و رێزى زۆرم هه‌يه بۆ ئه‌وانه‌ى خه‌بات ده‌كه‌ن له دژى داعش.