ده‌میرتاش: داعش خۆی خزاندۆته ناو قوڵایی ده‌وڵه‌تی توركیا
ده‌میرتاش هۆشداری ده‌داته سه‌رۆك وه‌زیران
K24 – هه‌ولێر
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرش رایگه‌یاند رێكخڕاوی داعش خۆی خزاندۆته ناو قووڵایی ده‌وڵه‌تی توركیا.
ده‌میرش له كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ رایگه‌یاند: "داعش خۆی خزاندۆته ناو قووڵایی ده‌وڵه‌تی توركیا، كه له‌ناو كه‌رتی په‌روه‌ده هه‌یه، له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی هه‌یه. له فرۆكه‌خانه‌كان هه‌یه. داعش به چاوپوشی ئاكه‌په خزاوه‌ته ناو ده‌وڵه‌ت و هه‌ر كاتێك بیه‌وێت كۆمه‌ڵكوژی ده‌كات و ئه‌م هۆشدارییه‌م بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانه."
ده‌میرتاش له ئێواره‌خوانێك له ئیستانبوڵ رایگه‌یاند: "چه‌ندین ساڵه داعش به‌كار دێنن، له به‌رامبه‌ریشدا داعش‌یش ئێوه‌ی به‌كار دێنێت، زه‌مینه‌تان خۆشكرد كه رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له وڵات‌دا كۆمه‌ڵكوژی بكه‌ن. ئه‌و داعشه‌ی كه چه‌ندین ساڵه به‌كاری دێنن، ئێدی خزاوه‌ته ناو توركیا."