لە دوو تەقینەوەی خۆکوژیدا لە سۆمالیا لانیکەم 100 کەس کوژران

چەند ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن لە شوێنی رووداوەکە، وێنە: AFP
چەند ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن لە شوێنی رووداوەکە، وێنە: AFP

K24 - هەولێر:

لانیکەم 100 کەس بەهۆی دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە سۆمالیا کوژران و 300 کەسی دیکەش برینداربوون.

تەقینەوەکان کە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدران، چوارڕیانێکی قەرەباڵغی نزیک وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانەیەکیان لە مۆگادیشۆی پایتەخت کردە ئامانج.

تەقینەوەی دووەم بە مەودای چەند خولەکێکی کەم لە تەقینەوەی یەکەم روویدا.

هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە بەڵام پەنجەی تۆمەت بۆ رێکخراوی توندڕەوەی شەباب درێژدەکرێت.

لە هەمان شوێن لە ساڵی 2017 تەقینەوەی خۆکوژی ئەنجام دراو و بەهۆیەوە زیاتر لە 500 کەس کوژران و نزیکەی 300 کەسیش بریندار بوون.

Fly Erbil Advertisment