"دەكرێ بە رێككەوتنی لایەنەكان یوسف محەممەد دەست لە كاربكێشێتەوە"
پەرلەمانتارێكی گۆڕان: ھەر لایەنێك ئەگەر تێبینی لەسەر سەرۆكی پەرلەمان ھەیە دەتوانێ رێگەی یاسایی بگرێتەبەر
K24 - سلێمانی
سەبارەت بە ئەگەری ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بە بێ، یوسف محەمەد ئەندام پەرلەمانێکی سەربە بزوتنەوەی گۆڕان ئەوە بە نەکردە ئەزانێ و ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت، بۆکارا کردنەوەی پەرلەمان یەکێتی مەرجی تاکە کەسی نیە. ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات دەكرێت بە رێككەوتنی لایەنەكان دوای كاراكردنەوەی پەرلەمان یوسف محەممەد دەست لە كاربكێشێتەوە.
