جیاوازی مووچەی خانەنشینکراوانی ساڵی 2015 خەرجدەکرێت

"پێویستە خانەنشینان خۆیان ئامادەبن یان وارسەکانیان بەڵگەنامەی (قسام الشرعی) بهێنن بەمەبەستی خەرجکردنی پارەکە"

جیاوازی مووچەی خانەنشینکراوانی ساڵی 2015 خەرجدەکرێت
جیاوازی مووچەی خانەنشینکراوانی ساڵی 2015 خەرجدەکرێت

K24 - سلێمانی:

بەڕێوەبەری ژمێریاری خانەنشینی سلێمانی، ئەو خانەنشینانە ئاگاداردەکاتەوە، کە ساڵی 2015 خانەنشین کراون، بەڵام جیاوازی موچەیان بۆ خەرجنەکراوە، لە ئێستادا مووچەکانیان گەیشتووەتە بانكی پیشەسازی و دەتوانن پارەکەیان وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (30تشرینی یەکەمی 2022) سارا حەمە نەجیب، بەڕێوەبەری ژمێریاری خانەنشینی سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند، ئاگاداری هەموو ئەو خانەنشینانە دەکەینەوە، کە جیاوازی مووچەی ساڵی 2015 ده‌یانگرێته‌وه‌، چەکی مووچەکانیان گەیشتووەتە بانكی پیشەسازی و پێویسته‌ هەر خانەنشینێک خۆی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی پارەکەی".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر خانەنشینێکیش کۆچی دوایی کردبێت، وارسەکانیان دەبێت بەڵگەنامەی (قسام الشرعی) و وەکالەتی هەموو منداڵەکانیان ببەن بۆ هەمان بانک، بەمەبەستی خەرجکردنی پارەکانیان.

سارا حەمە نەجیب ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بەشێک لەو کەسانەی ساڵی 2015 خانەنشین کراون و درەنگ مامەڵەکانیان گەڕاوەتەوە، بەگوێرەی رێنماییەکی وەزارەتی دارایی جیاوازی مووچەکانیان بۆ خەرج دەکرێتەوە.

Fly Erbil Advertisment