خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 بڵاوكرایه‌وه‌

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ـی بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 31ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ـی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی خشته‌كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 2ـی تشرینی دووه‌می 2022، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دابه‌شكردنی مووچه‌ تاوه‌كو 22-23ـی تشرینی دووه‌می 2022 به‌رده‌وام ده‌بێت.

خشته‌ی مووچه‌ی مانگی 10
خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌