له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی دانه‌وێڵه‌وه رووسیا هۆشداری ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی به‌بێ رووسیا، كۆشكی كرملین هۆشداری ده‌دات.
دیمتری پیسكۆڤ گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كرملین)، له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، كارێكی "مه‌ترسیدار" و "قورسه"ـه، به‌بێ مۆسكۆ رێككه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی به‌رده‌وام بێت، له‌كاتێكدا كیێڤ له گواستنه‌وه‌ی گه‌نم به‌رده‌وامه.
پیسكۆڤ له‌باره‌ی به‌رده‌وامی رێككه‌وتنه‌كه روونیكرده‌وه، له‌كاتێكدا بارودۆخی رێڕه‌وه مرۆییه‌كانی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه سه‌لامه‌ت نییه، رووسیا ناتوانێت له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه به‌رده‌وام بێت.
ده‌شڵێت: "به‌مشێوه به‌ره‌و بارودۆخێكی مه‌ترسیدار هه‌نگاو ده‌نێین".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا رووسیا به‌شداریكردنی له رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌ی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانی بۆ جیهان هه‌ڵپه‌سارد.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی رووسیا دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی (شه‌ممه 29ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له دوورگه‌ی سیڤاستوپۆڵی سه‌ر به ناوچه‌ی كریمیا، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه كرانهئامانج.
له مانگی ته‌مووزی رابردوو رووسیا و ئۆكرانیا له ئه‌سته‌نبۆڵ به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنیان واژووكرد، كه ئامانج لێی ئاسانكردنی گه‌یشتنی دانه‌وێڵه‌ی ئۆكرانیایه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان، به‌بێ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه چاره‌سه‌ری قه‌یرانی خۆراك بكات.
له 24ـی شوباتی رابردوو به فه‌رمانی ڤلادیمێر پووتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرش كرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون و تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه.