نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای سلێمانی دابەزی

نرخی ئەمپێری موه‌لیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی 10 دیاریكرا

موەلیدە ئەهلیەکان
موەلیدە ئەهلیەکان

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە لە مانگی رابردودا (58) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای موه‌لیدە بۆ مانگی تشرینی دووه‌م (11) له‌ كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆ بۆ (1)ی شه‌و ده‌بێت، له‌گه‌ڵ (6:30 بۆ 8ی به‌یانی).

سەبارەت بە نرخی ئەمپێری موەلیدە لە پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای سلێمانی باسی لەوەکرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (1/11/2022) لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه‌، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (58) دینار دیاریكرا، كه ‌به‌ تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لەنێوان (130) بۆ (155) كاتژمێر كاریان كردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (7) هه‌زار بۆ (9) هه‌زار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێرێكیش لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه‌ جیاوازە و به‌و پێیه‌ی به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره‌ هه‌ژمارده‌كرێت كه ‌بۆ موه‌لیده‌كان دانراوه‌ و كاتژمێری كاركردنیان تۆمارده‌كات.

ئەمەش لەکاتێکدایە نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لە مانگی ئەیلوول لە پارێزگای سلێمانی لەنێوان (12.500) هه‌زار بۆ (13.500) هه‌زار دیناردا بوو.

هاوكات کارەبای سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، نرخی ئه‌مپێری شوێنه‌ بازرگانییه‌كان و ناو بازاڕ زیاتر ده‌بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی زیاتر كاریان كردووه‌.

لە کۆبوونەوەی  لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان جەختلەوە کرایەوە، كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موه‌لیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.