به ڤیدیۆ: فڕۆكه جه‌نگیه‌كان 260 ئۆتۆمبێلی داعش ده‌سوتێنن
سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كان كوژراون
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق، كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی عامریه‌ی فه‌لوجه بۆردومان ده‌كه‌ن و له ئه‌نجامدا زیاتر له "260" ئۆتۆمبێلی چه‌كدارانی داعش به ته‌واوی چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌سوتێنن و ده‌كوژرێن.
ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، ئه‌و كاروانه گه‌وره‌یه‌ی داعش، كه له سه‌دان ئۆتۆمبێلی چه‌كدارانی داعش پێكهاتبوون،و له ناوچه‌ی "العفیان" وه به‌ره‌و بیابانه‌كانی فه‌لوجه له باكوری ڕۆژئاوای عامریه‌ی فه‌لوجه ده‌ڕۆشتن، له‌وكاته‌دا له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه كراونه‌ته ئامانج و سه‌رجه‌میان تێكشكێنراون.
به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆردومانه‌كه ئه‌نجامدراوه،و رایانگه‌یاند‌ووه، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رۆژی چوارشه‌ممه چه‌ندین هێرشیان دژی رێخكراوی داعش له ده‌وروبه‌ری فه‌لوجه ئه‌نجامداوه كه ئاماژه‌كان باس له كوژرانی 250 چه‌كداری داعش و له‌ناوبردنی 40 ئۆتۆمبێل ده‌كه‌ن.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به ئاژانسی رۆیته‌رز رایگه‌یاند ئه‌وه گه‌وره‌ترین هێرشی هه‌وایی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه دژی رێكخراوی داعش.
هه‌روه‌ها هێرشه‌كانی باشووری شاری فه‌لوجه به یه‌كێ له شكسته‌كانی رێكخراوی داعش له گۆڕه‌پانی شه‌ر له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له عێراق و سوریا وه‌سفكرد.