جه‌عفه‌ر ئیمینكی: پارتی كۆنگره‌ی گۆڕانكاری ده‌به‌ستێت
K24 – هه‌ولێر:
جه‌عفه‌ر ئیمینكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می پارتی، كه بڕیاره سبه‌ی به‌ڕێوه‌بچێت، كۆنگره‌ی گۆڕانكاری و نوێبوونه‌وه‌ی پارتییه.
له باره‌ی ره‌وشی ئێستای پارتییه‌وه، ئیمنیكی گوتی: پارتی له 1992ه‌وه تا ئێستا براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بووه، ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی پرۆسه‌ی سیاسییه له ناوچه‌كه. سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی مه‌رجه‌عی سیاسی خه‌ڵكی كوردستانه و خه‌بات و تێكۆشانی پارتی به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوتیشی: كۆنگره بۆ گۆڕانكاری ده‌به‌سترێت، پێداچوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری به په‌یڕه‌وی ناوخۆ و پرۆگرامی پارتی و په‌یكه‌ری حزبی و رێكخستنی حزب ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بۆچوونی وایه ئه‌گه‌ر حزب چه‌ندێك ئاسۆیی بكشێت، هیچ كێشه‌یه‌ك درووست نابێت، به‌ڵام به ستوونی هه‌ڵكشانی ئۆرگانه‌كانی حزب كێشه درووست ده‌كات.
له باره‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی سه‌ركردایه‌تییه‌وه، ئیمنیكی گوتی: له بنه‌ڕه‌تدا بیرۆكه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كان باش بوو، به‌ڵام له هه‌ندێك شوێن گرفتی ئیداری رێكخستن درووست ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ر ئۆرگانێكی ته‌شریفاتی و راوێژكاری نوێ له ناو پارتییدا درووست بكرێت، ئاساییه و هیچ كێشه‌یه‌كی ئیداری رێكخستن درووست ناكات.
ئیمنیكی روونیكرده‌وه، كه لیستی كراوه و داخراو بۆ كاندیدانی سه‌ركردایه‌تی پارتی هه‌بێت ئاساییه، به‌ڵام هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر پله و پۆست له ناو پارتییدا كێشه‌ی نییه و قسه‌ی كۆتایی بۆ پرسه‌كان قسه‌ی سه‌رۆك بارزانییه.
سه‌باره‌ت به به‌ستنی كۆنگره له شاری دهۆك، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتی: پێویسته خه‌ڵكی دهۆك ئاشت بكه‌ینه‌وه و هه‌ماهه‌نگی ئۆرگانه‌كان له رابردوودا وه‌ك پێویست نه‌بووه، ئه‌مه هۆكاری به‌ستنی كۆنگره‌یه له دهۆك، هۆكارێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌ر سێزه كۆنگره‌كه‌ی دیكه هیچ كامیان له دهۆك نه‌به‌ستراون.
سه‌باره‌ت به لیستی سه‌رۆك بارزانی بۆ سه‌ركردایه‌تی كۆنگره، جه‌عفه‌ر ئیمنیكی گوتی: لیستی سه‌رۆك بارزانی لیستێكی هاوسه‌نگه له رووی جوگرافی و دیموگرافییهوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئیمینكی باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان كرد و گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌هێز ده‌كه‌ین و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریش ئێمه سه‌ردانیشمان كردوون، به‌ڵام ئێمه له‌وه ناگه‌ین بۆچی ئه‌وان به‌رده‌وام خۆیان لێمان به‌دوور ده‌گرن. له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامیش ئێمه زۆر بایه‌خ به په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵیان ده‌ده‌ین.