مستهفا كازمی پیرۆزبایی له مهسرور بارزانی دهكات

K24 – ههولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق مستەفا کازمی پێگەیشت.
لە پەیوەندییەکەدا، کازمی بەبۆنەی دەستپێکردنی کارەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەستنیشانکردنی مەسرور بارزانی وەک جێگری سەرۆکی پارتی، پیرۆزبایی لێکرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنگرە و پارتی دیموکراتی کوردستان خواست.
مەسرور بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی و پارتی، بۆ پیرۆزبایی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەربڕی.