رێژه‌ی ئافره‌تان له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان زیادكرا

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی كۆنگره‌ی 14ی پارتی ئاشكرایكرد، به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی په‌سه‌ندكراوی پارتی دیموكراتی كوردستان، رێژه‌ی كۆتای ئافره‌تان له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتیدا بۆ 15% زیادكرا، كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت حه‌وت بۆ هه‌شت ئافره‌ت ببنه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی.
چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی 14ی پارتی به كوردستان24ی راگه‌یاند، له په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتیدا، وێڕای چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له ئۆرگانه‌كانی پارتیدا، له‌وانه گۆڕینی ناوی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، هه‌روه‌ها ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سته، سه‌نته‌ر، ده‌زگا و مه‌كته‌به ناوه‌ندییه‌كانی سه‌ر به مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانن، گۆڕدار و بوون به به‌ش له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی ئافره‌تان، چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، رێژه‌ی كۆتای ئافره‌تان له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی زیادكرا بۆ 15% و به‌وپێیه‌ش، ژماره‌ی ئافره‌تان له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی بۆ 7 بۆ 8 ئه‌ندام به‌رزده‌بێته‌وه، كه پێشتر پێنج ئه‌ندام و یه‌ده‌گێك له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پێشووی پارتی له ئافره‌تان بوون.
هه‌روه‌ها گوتی، له په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی نوێی پارتی چه‌سپێندراوه، پێویسته له هه‌موو ئۆرگانه‌كانی پارتیدا، به‌تایبه‌ت له ده‌سته‌ی كارگێری لق و به‌شه‌كان و ئۆرگانه‌كانی دیكه، ئه‌و رێژه كۆتایهی له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی دیاریكراوه، ره‌نگبداته‌وه و پابه‌ندكراون به بوونی ئافره‌ت له په‌یكه‌ری به‌ڕێوه‌بردنیاندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چنار سه‌عد عه‌بدوڵڵا، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له پڕه‌نسیپی كاری حزبایه‌تی له په‌یڕه‌و و پرۆگرامی پارتیدا، كاركردن به چه‌مكی جیاكاری ئه‌رێنی چه‌سپێندراوه، بۆ پێدانی هه‌لی زیاتر بۆ رۆڵ بینین و وه‌رگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆنگره‌ی 14ی پارتی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تی پارتی دركیان به‌وه‌كردووه كه پێویستی قۆناغه‌كه و كۆمه‌ڵگه ئه‌وه ده‌خوازێت بۆ زیادكردنی رێژه‌ی ئافره‌تان له سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی پارتیدا.
رۆژی (3ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری دهۆك به به‌شداری نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندام ده‌ستی به‌كاره‌كانیكرد.
له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا به تێكڕای ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 14ی پارتییه‌وه به جێگرانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
كاره‌كانی رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی به پێكهینانی لیژنەکانی پرۆگرام، پەیڕەوی ناوخۆ، راپۆرتی سیاسی و سکاڵا و پێشنیار، كۆتاییهات كه هه‌ر لیژنه‌یه‌ك له 10 ئه‌ندام پێكهاتبوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (4ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له رۆژی دووه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی پارتی په‌سه‌ندكرا كه چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له ئۆرگانه‌كانی پارتی له‌خۆگرتبوو.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌دا، 76 كه‌سایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه، وه‌ك رێزلێنان له رۆڵ و خه‌باتیان، میدالیای بارزانی‌یان پێبه‌خشرا.
له كۆتایی كاره‌كانی رۆژی دووه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتیشدا، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.