ئه‌مه‌ریكا پێشنیاز ده‌كات توركمانستان غاز بۆ ئه‌وروپا دابین بكات

وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی غاز
وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی غاز

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی پیشاندا بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری توركمانستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی غازی سرووشتی هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا بكات.

یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بۆ كاروباری باشوور و ناوه‌ڕاستی ئاسیا، دۆناڵد لو، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، ئێستا پێویستییه‌كی زۆر هه‌یه‌، چونكه‌ نرخی غاز زۆر هه‌ڵكشاوه‌،  ده‌كرێت حكومه‌تی توركمانستان بیر له‌و پڕۆژه‌یه‌ بكاته‌وه‌.

گوتیشی:  باشترین ده‌رفه‌ت بۆ گه‌لی توركمانستان هاتووه‌ته‌ پێش، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، غاز هه‌نارده‌ بكرێت بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌وه‌ش داهاتێكی زۆر ده‌ست گه‌لی توركمانستان ده‌كه‌وێت.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاریكردنێكه‌، به‌ڵام ئێمه‌ كڕیاری غازی توركمانستان نین، ئه‌مه‌ریكا به‌شی پێویستیی خۆی غازی هه‌یه‌.