مێندی دیسان به‌هۆی ده‌ستدرێژی سێكسی بانگهێشتی دادگا كرایه‌وه
ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیکەی دادگایی‌کردنی به‌رگریكاری یانه‌ی مان سیتی بێنیامین مێندی بەڕێوەچوو، تێیدا وته له‌و یاریزانه وه‌رگیراوه.
بێنیامین مێندی یاریزانی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ئەمڕۆ لە دادگای (چیستەر) لە شاری مانچێستەر ئامادەبوو، کە ئەم یاریزانە بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر چەند خانمێک دادگایی دەکرێت.
لە دانیشتەکانی ئەم هەفتەیەدا مێندی وتەی خۆی لەسەر رووداوەکان پێشکەشی دەستەی سوێند خواردن دەکات، کە ئەم یاریزانەی مان سیتی حەوت دۆسیەی دەستدرێژی بۆ سەر چوار ئافرەت لەسەرە و رووداوەکانیش لە نێوان ساڵانی 2018 بۆ 2021 روویانداوە.
بێنیامین مێندی له لێدوانێكدا ده‌ڵێت: خۆ من براد پیتی ئه‌كته‌ره كه‌شخه‌كه‌ی ئه‌مریكی نیم تاوه‌كو له‌به‌ر قۆزییه‌كه‌م كچه‌كان ده‌ورم لێبده‌ن، داوای په‌یوه‌ندیم له هه‌ر كچێك كردبێت، ئه‌گه‌ر گوتبێتی نا وه‌ستاوم و وازم لێهێناوه.
بێنیامین مێنی ده‌شڵێت: له زیندان رۆژانه ته‌نیا 4 پاوه‌ندم هه‌بوو هه‌ر له‌وێ خه‌رجم ده‌كرد، به‌ڵام له پێش زیندان و له ژیانی پێشوومدا هه‌ر شتێكم ویستبووایه ده‌متوانی بیكڕم، له زیندان دڵته‌نگ بووم، به‌ڵام له نرخ و به‌های پاره تێگه‌یشتم و زۆر شت فێربووم.
ئەم ئەستێرە فەرەنسیە کە مۆندیالی 2018ـی لەگەڵ فەرەنسا بردەوە، زیاتر لە چوار مانگی لە زیندان بەڕێکرد، بەڵام لە سەرەتای ساڵ ئازاد کرا، لە هەمان کاتدا خراوەتە ژێر چاودێری دادوەر تاکو دادگاییەکەی تەواو دەبێت، لە هەمان کاتدا پێویستە لە ماڵەکەیدا بمێنێتەوە و نابێت پەیوەندی بە قوربانییەکانەوە بکات، ئەوانەی سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووە، هاوکات نابێت پەیوەندی بە شایەتحاڵەکانەوە بکات ئەوانەی ناویان لە کەیسەکەدا هاتووە.
مێندی لە 15ـی مانگی هەشتی ساڵی 2021 دوایین یاریی بۆ مانچێستەر سیتی کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ یارییەکی تۆپی پێی نەکردووە.