لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایشی په‌رله‌مان ناوچه تۆپبارانكراوه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی ناوخۆ له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی دانیشتوانی ناوچه سنووریه‌كان دوای تۆپبارانكردنی ناوچه‌كه، ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو قائیمقامی سۆران و چۆمانیش كۆبوونه‌وه و هه‌روه‌ها سه‌ردانی ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كانیشیان كرد.
لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئاسایشی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌ڕه‌وشی دانیشتوانی ناوچه سنوریه‌كانی باشوری كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو قایمقامی چۆمان و سۆران كۆبونه‌وه‌و ناوچه تۆپبارانكراوه‌كانیشیان به‌سه‌ركرده‌وه.
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی تۆپبارانكراون و تۆماركردنی زیانه‌گیانی و ماڵیه‌كان، لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئاسایشی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی ڕه‌وه‌ندوجوتیارو گوندنشینه‌كانی كوێستانی به‌ربزینیان له‌سنوری شاره‌دێی سیده‌كان كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كان ده‌ڵێت له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا وێڕای چۆڵبوونی ژماره‌یه‌ك گوندی ده‌ڤه‌ری برادۆست هاوكات به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی توركیا و تۆپبارانی ئێران ڕووبه‌رێكی زۆری ره‌زوباخی هاووڵاتیان له‌نێوچووه.
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئاسایش له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند داواكاريیه‌كانی ڕه‌وه‌ند و خه‌ڵكی ناوچه سنووریه‌كان ده‌گه‌یێنه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر.
له 26/6/2016 تۆپخانه‌كانی ئێران به‌چڕی كوێستانی دۆڵى ئاڵانه‌یان له‌سنوری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران تۆپباران كرد و به‌ه‌ۆیه‌وه چوار كه‌س له‌نێویاندا سێ منداڵ برینداربوون و نزیكه‌ی بیست سه‌ر مه‌ڕوماڵاتیشیان له‌نێوچوون.
له‌ده‌ڤه‌ری سیده‌كانیش به‌هۆی تۆپبارانی تۆپخانه‌كانی ئێران وێڕای سووتانی رووبه‌رێكی زۆری ره‌ز و باخی هاووڵاتیان، دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ش شوێنه‌كانیان چۆڵكرد.