له توركیا 11 كه‌سی تر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه‌كانی ئیستانبوڵ ده‌ستگیركران
هه‌مووان هاوڵاتی بیانین
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی توركیا له دووه‌مین ناوچه‌ی قه‌ره‌باڵعی ئیستانبوڵ 11 هاوڵاتیی بیانی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی ئیستانبوڵ ده‌ستگیر كرد.
هه‌ر یانزده كه‌س به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناوچه‌ی باشكاشه‌هیر له ئستانبۆل له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه‌كانی ئه‌منی ده‌ستیگركراون، كه هه‌موویان ئه‌ندامی داعشن و یه‌كێكیان هاوڵاتی روسییه.
ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی په‌یوه‌ندیدار به ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژییه‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ بۆ 24 كه‌س به‌رز بۆته‌وه.
ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی ئیستانبۆل له‌لایه‌ن سێ هاوڵاتی ئۆزبه‌كستانی، داغستانی و قیرغیزستانی ئه‌نجامدرابووه، كه ببووه هۆی كوژرانی 43 كه‌س و برینداربوونی 238 كه‌سی تر.