كوژرانی باوكی، ئازادی كوڕه‌كه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا
وڵاتێكی خستووه ژێر كاریگه‌ری
K24 – هه‌ولێر
چیرۆكی پزیشكی سه‌ربازی تونس كه له ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ گیانی له‌ده‌ستدا، به‌قه‌د خودی تراژیدیای ته‌قینه‌وه‌كه خه‌مباره.
چاره‌نووسی " فتحي بيوض" پزیشكی سه‌ربازی تونس له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی له باوه‌شی داعش بۆ باوه‌شی خێزانه‌كه‌ی سه‌ردانی توركیا ده‌كات، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی به به‌هایه‌كی گران بۆ خێزانه‌كه ته‌واو ده‌بێت و گیانی خۆی له‌سه‌ر داده‌نێت.
كوڕه‌كه‌ی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ستبوون به داعش له توركیا گیراوه، باوك سه‌ردانی توركیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه كوڕه‌كه‌ی بۆ باوه‌شی خێزانه‌كه‌ی له تونس بگه‌رێنته‌وه.
له كاتی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانی ئیستانبوڵ، فه‌تحی بیۆز له‌به‌ر ته‌قینه‌وه ده‌كه‌وێت و گیانی له‌ده‌ست ده‌دات. هه‌رچه‌نده نه‌یتوانی كوڕه‌كه‌ی بگه‌ڕێنته‌وه، به‌ڵام به به‌های خوێنه‌كه‌ی كوڕه‌كه‌ی ئازاد ده‌كرێت.
وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تونس دوو رۆژ پاش ته‌قینه‌وه‌كانی ئیستانبوڵ و كوژرانی فه‌تحی بیۆز رایگه‌یاند به‌رپرسانی توركیا ره‌زامه‌ندییان پیشانداوه كه "انور" ئازاد بكه‌ن، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ئاینده بۆ تونس ده‌گه‌ڕێته‌وه.
داستانی كوژرانی فه‌تحی بیۆز عه‌میدی سوپا و به‌رپه‌رسی به‌شی نه‌خۆشیی منداڵان له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی له پایته‌ختی تونس، خه‌ڵكی تونسی خستووه ژێر كاریگه‌ریی خۆی.
به‌پێی ئامارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی، زیاتر له 5500 هاوڵاتی تونسی له ته‌مه‌نه‌كانی 18 تا 35 ساڵه به رێكخراوه جیهادییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات په‌یوه‌ست بوونه، به‌تایبه‌تی له سوریا و عیراق و لیبیا.
سه‌رچاوه تونسییه‌كان رایانگهند عه‌مید بیۆز دوو ساڵه به‌دوای كوڕه‌كه‌ی گه‌ڕا كه به گرووپه تیرۆریستییه‌كان په‌یوه‌ست بووه و ته‌واوی ریگاكان بۆ رازیكردنی كوڕه‌كه‌ی تاقیكرده‌وه بۆ وازهێنان له‌م گرووپانه، كوڕه‌كه‌ی خۆی ته‌سلیمی به‌رپرسانی توركیا كردووه.





