زانیاری نوێ له‌ باره‌ی خۆكوژه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیستانبول ئاشكرا ده‌كرێ

ناسنامه‌ی سێ خۆكوژ ئاشكرا كرا

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7189879b-5ddb-481a-8291-4c30dae51a85/HurgiliyenTeqinaBalafirxaneye.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

لە بارەی سێ هێرشبه‌ره‌كه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی ناو فڕۆكەخانەی ئەتاتوركی ئیسته‌نبۆڵەوە، دەركەوتووە ئەو سێ كەسە 32 رۆژ له‌ شاره‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه‌.

لە بارەی ئاماری فەرمی قوربانییەكانەوە وه‌زیری ناوخۆی توركیا ژماره‌ی كوژراوانی بۆ 44 كه‌س راگه‌یاند و ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ برینداربوونی سه‌دانی دیكه‌.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ سەبارەت بە ناسنامەی خۆکوژەکان، ئافکان ئالا دووپاتیکردەوە، ناسنامەی هێرشبەرەکان ناسراوەتەوە و بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رێکخراوی داعش لەپشت هێرشەکانەوەیە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، پۆلیسی توركیا له‌ دووه‌مین ناوچه‌ی قه‌ره‌باڵعی ئیستانبوڵ 11 هاوڵاتیی بیانی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كانی ئیستانبوڵ ده‌ستگیر كرد.

هه‌ر یانزده‌ كه‌س به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ناوچه‌ی باشكاشه‌هیر له‌ ئستانبۆل له‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه‌كانی ئه‌منی ده‌ستیگركراون، كه‌ هه‌موویان ئه‌ندامی داعشن  و یه‌كێكیان هاوڵاتی روسییه‌.

ژماره‌ی ده‌ستگیركراوانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژییه‌كانی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تاتورك له‌ ئیستانبوڵ بۆ 24 كه‌س به‌رز بۆته‌وه‌.

ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كانی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی ئیستانبۆل له‌لایه‌ن سێ هاوڵاتی ئۆزبه‌كستانی، داغستانی و قیرغیزستانی ئه‌نجامدرابووه‌، كه‌ ببووه‌ هۆی كوژرانی 44 كه‌س و برینداربوونی 238 كه‌سی تر.