سوپای پاسداران هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات

تا ئێستا ئاماده‌نین بڵێن هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێن باكوور عێراق

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8f18f9e6-bb1c-48ed-9bc3-57b4b21c6aca/Hsen%20Selami%20dj%20be%20Harem.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

دوای  شەڕ و پێکدادانی پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە قووڵایی خاکی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ سوپای پاسداران، حوسێن سەلامی جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، بەرلە وتاری نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران بە توندی هەڕه‌شەی هێرشی سەربازیی  له‌ بنكه‌ و باره‌گاكانی حزبه‌كانی دیموكرات کرد له‌ هه‌رێمی كوردستان.

حسێن سەلامی جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، گوتی: "هەم هوشداری دەدەمە ئەم رژێمانە و هەم بە بەرپرسانی سیاسی لە باکووری عێراق کە پابەندی بەڵێنیەییەکانیان بن، ئێمە هەر شوێنێك کە سەرەتای دەستپێکردنی هەڕەشە دژی سیستەمی ئێمەبێت، بێ هیچ هەڵوێستەیەك لێبڕاوانە وێرانی دەکەین".