ئۆپەراسیۆنەكانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ دەستیپێکرد
دوو گوند کۆنترۆڵکرایەوە
K24 - ههولێر:
نەجم جبووری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی نەینەوا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ بە ئیرادەیەكی بەھێزەوە ئۆپەراسیۆنەكانمان دەستپێكردووە و تەواوی ھێڵی بەرگریی داعش تێكشكێندراوە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كۆنتڕۆڵكردنەوەی نەینەوا راشیگەیاند؛ گوندی حاجی عەلی كۆنتڕۆڵكراوەتەوەو 264 كیلۆمەتر چوارگۆشە لە ژێر دەستی داعش دەرهێنراون.